شەهلا رەشید- سۆران
كۆمەڵەی پزیشكی چاو، لە ڕاگەیاندراوێكدا هۆشداری دەدات و لەبارەی گۆڕینی ڕەنگی چاو بەشێوەی جوانكاری بە لێزەر یاخود ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی گلێنەی دەستكردی ڕەنگ، دەشڵێت” ماوەیەكە بۆتە ڕێكلام لە سۆشیاڵ میدیاكان، بەڵام ئەوە مەترسیدارە و ئەگەر هەیە ببێتە هۆی لەدەستدانی بینین.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە” ئەم جۆرە نەشتەرگەرییانە تەنیا پەسەندكراوە بۆ چەند جۆرێكی دیاریكراو لە نەخۆشییەكانی چاو، وەك نەبوونی ڕەشكێنەی چاو، بە هیچ شێوازێك ڕێگەپێدراو نییە بۆ مەبەستی جوانكاری ئەنجام بدرێت، چونكە دەبێتە هۆی دروستبوونی چەندین ماكی مەترسیدار و ڕەنگە ببێتە هۆی لەدەستدانی بینین، هەر بۆیەش ئەم جۆرە زانیارییە نادروستانە پشتگوێ بخەن و بەهیچ شێوەك نەكەونە داوی ئەم هەڵانەوە.