مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاپۆرتێكدا ئاماری جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدانی بەندكراوانی لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوو خستە ڕوو.
لە ڕاپۆرتەكەی هەنگاو هاتووە “لە ماوەی نیوەی یەكەمی ساڵی 2024 ی زایینی، بە لانی كەم سزای سێدارە بە سەر 266 بەندكراو لە بەندیخانەكانی ئێراندا جێبەجێكراوە، كە 72 بەندكراویان كورد، 42 تورك، 32 بەلووچ، هەروەها 23 بەندكراوی ئەفغانستان بوونە.”
دەشڵێت “10 ژن و منداڵێك لە نێو سێدارە دراون هەن.”
هەنگاو ئاشكراشی دەكات زۆرترین حاڵەتی لە سێدارە دراوان، پەیوەندی بە ماددە هۆشبەرەكانەوە هەیە كە 159 حاڵەت بووە هەروەها 90 یان بە هۆكاری كوشتنی بە ئەنقەست و 10 حاڵەتی تر بە هۆی چالاكی سیاسی و ئایینیی و 5 حاڵەتیش دزیی چەكدارانە و دوو حاڵەتی دیكەش دەستدرێژی سێكسی.