زاری کرمانجی:
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، ڕایدەگەینێت، دوێنێ شەممە ژمارەیەک ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە لە سنوورەکەمان تۆمار کراوە و یەکێک لەوانە نەخۆشخانەیەک بووە لە قەزای رواندز .
بەرگری شارستانی سۆران، ئاماژەشی بەوەدا، ئاماری ڕووداوەکانی ڕۆژی شەمە کەوا ژووری بزوێنی بەرێوەبەرایەتیمانی لێ ئاگادار کراوەتەوه، پێکهاتبوو ( ٥ )پێنج ڕووداوی ئاگری جۆرا و جۆر لە دوو شوێنی جیاواز بە دوو هۆکاری جیاوار (شۆرتی کارەبا ، نادیار).
ئاماژەبەوەشدراوە، ڕووداوی یەکەم:- سووتانی ٢٥٠مەتر دووجا زەوی پووش و پەڵاش لە قەزای ڕواندز ، بەپێی ڕاپۆرتی تیمی ئاگر کوژێنەوەی ڕواندز هیچ زیانێکی ماددی و گیانی نەبوو.
ڕووداوی دووەم:- ئاگر کەتنەوە لە نەخۆشخانەی گوندی بێخال له قەزای ڕواندز ، بەپێی ڕاپۆرتی تیمی ئاگر کوژێنەوەی ڕواندز ، هۆکاری ڕووداوی ئاگر شۆرتی کارەبا بوو جیا لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.
ڕووداوی سێیەم:- سووتانی ٢٥٠مەتر دووجا زەوی پووش و پەڵاش لە گوندی ئاکۆیان قەزای ڕواندز ، بەپێی ڕاپۆرتی تیمی ئاگر کوژێنەوەی ڕواندز هیچ زیانێکی ماددی و گیانی نەبوو.
ڕووداوی چوارەم :- ئاگر کەوتنەوە لە زەوی پووش و پەڵاش لە ناحیەی دیانا ، بەپێی ڕاپۆرتی تیمی ئاگر کوژێنەوەی دیانا توانرا دوو مۆلیدەی کارەبا لەسووتان ڕزگار بکرێت هیچ زیانێکی ماددی و گیانی نەبوو.
ڕووداوی پێنجەم :- سووتانی ٤٠٠ مەتر دووجا زەوی پووش و پەڵاش لە ناحیەی بلێ ، بەپێی ڕاپۆرتی تیمی ئاگر کوژێنەوەی