زاری كرمانجی-باڵەكیان
حەسەن هاشم باڵەكی، دەڵێت: ” ئێمە وەك گەنجانی دەڤەری باڵەكیان داواكارین لە هەردوو سەرۆكایەتی شارەوانی مەجیداوە و باڵەكیان، هەڵبستن بە گرتنەوەی ئاو یان دروستكردنی پۆند یان بەنداوێكی بچووك بەشێوەی كاتی یان وەرزی بۆ مەلەوانی لەسەر ڕووباری باڵەكیان، لە بنەوان كە دەكەوێتە نێوان سنووری هەردوو شارەوانی باڵەكیان و مەجیداوە، بۆ ئەوەی خەڵكی تیایدا خۆیان فێنك بكەنەوە و چیتر ڕێگا دوورەكان نەبڕن بۆ سنووری ڕواندز و مێرگەسۆر و چۆمان و بەمەبەستی مەلەوانیكردن.
ئەوەش دەخاتەڕوو: ” ئەگەر بێتو هەردوو شارەوانی بڵێن لە دەستەڵاتی ئێمەدانیە و ناتوانین ئەو گوژمەیە دابین بكەین، ئەوا داواكارین لە دەست ڕۆیشتووان و خواپێدراوانی دەڤەرەكەمان تا ئەو ئەركە پیرۆزە لەبەرژەوەندی گەنجان و هەموو لایەك بگرنە ئەستۆ، چونكە هەم شوێنێكی بەرفراوانە هەم لەدەرەوەی گوندە و دیمەنێكی جوان و سەرنج ڕاكێش بەدەڤەەكەمان دەبەخشێت، جگەلەوەش بۆ چەندین لایەنیكی دیكە گرنگە.