شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕی ئافرەتان، ئاماژە بەو هۆكارانە دەكات كە دەبنە هۆی ناڕێكی سوڕی مانگانە.
د. بنار ئەحمەد، پزیشكی پسپۆڕی ئافرەتان و منداڵبوون، ئاشكرا دەكات” نزیكەی 20-30%ی خانمان بەدەست ناڕێكی سوڕی مانگانە، دڵەڕاوكێ و بیركردنەوەی زۆر لە بابەتەكە دەناڵێنن، هۆكارە سەرەكییەكان دەگەڕێنەوە بوو:
- گۆشتی زیادە لە ناوپۆشی منداڵدان یان ملی ڕەحم.
- گرێی ڕیشالی منداڵدان.
-نەخۆشی ناوپۆشی منداڵدانی كۆچبەر.
- ئەستوور بوون یان شێرپەنجەیی ناوپۆشی منداڵدان یاخود بەشەكانی دیكەی كۆئەندامی زاوزێ.
-تێكچوونی خوێن مەین.
– هەوكردنی ناوپۆشی منداڵدان.
- خواردنی دەرمانەكانی ڕێگری لە دووگیانی هۆِرمۆنی، لەولەب و …هتد.
- كێشە لەكاركردنی ناو ناوپۆشی منداڵدان، ئەمەش باوترین هۆكارە و دوای دڵنیابوون لەوەی كە هیچ هۆكارێكی تری نییە، دەستنیشان دەكرێت.
- تێكچوونی هێلكەدان، ئەویش لەوانەیە بە چەند هۆكارێكەوە بێت، گرنگترینیان بریتین لە:
- نەخۆشییەكانی غودەی دەرەقی.
- كیسی هێلكەدان.
- بەرزی هۆرمۆنی شیر.
- دابەزاندنی كێشی خێرا یان باری دەروونی.