مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی تەممووز، لە ناحیەی (قەرەهەنجیر) دوو چەكداری داعش دزەییان كردووەتە ناو شارەكە و هەڵیان كوتاوەتە سەر ماركێتێك و دواتر هەڵاتوون بۆ نێو قوتابخانەیەك، لەوێ لەگەڵ ئاسایش ڕووبەڕووی یەكتر بوونەتەوە، بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكانی ناوچەكە، لەم ڕووبەروونەوەیهدا چەكدارێكی داعش كوژراوە و یەكێكی تریش بریندار بووە، هاوكات كارمەندێكی ئاسایش بە ناوی ( جوامێر عەزیز ڕەشید ) شەهید بووە و یەكێكی تریش بریندار.
ئاسایشی سلێمانی لەمبارەیەوە ڕاگەیاندراوێكی بڵاوی كردەوە و ڕایدەگەیەنێت”بە مەبەستی دەستگیركردنی دوو چەكداری داعش، ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان ئاسایشی كەركووك و چەكدارەكانی داعش ڕووی دا، لە ئەنجامدا تیرۆریستێك كوژرا و یەك لە تیرۆریستان بە برینداری دەستگیر كرا.” دەشڵێت “ئەم دوو چەكدارەی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش بە مەبەستی ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی ڕوویان لە ناوچەكە كردبوو، چونكه پێشتريش ئهو دوو چهكدار 5 پۆليسيان له چهند كردهوهيهكى تيرۆريستى دا شههيد كردبوو .”
هەر لە ڕاگەیاندراوەكەی ئاسایشی سلێمانی ئەوەش خراوەتە ڕوو “لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەكە، كارمەندێكی ئاسایش شەهید بوو و كارمەندێكی دیكەش بریندار.”