زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” لە سنوورەكەمان 12 كاتژمێر كارەبای نیشتیمانی دەدرێتەوە و ئەو بڕە كارەبایەش سەنتەری شار و گوندەكان وەك یەك دابەش كراوە .
ئەندازیار ئەردەوان ئیبڕاهیم بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سۆران، ئاشكراشی كرد:” لە ماوەی رابردوو، 11 كاتژمێر كارەبا دەدرایە سنوورەكەمان، دوای هەوڵەكانمان توانرا كاتژمێرێكی دیكە كارەبا زیاد بكەین، لەگەڵ وەزارەتی كارەبا و لایەنە پەیوەندی دارەكان لەسەر هێڵین بۆ زیاد كردنی كارەبای ئیدارەی سۆران .
دووپاتی كردەوە، داشكاندن لە قەرزی كارەبا تا كۆتای ئەو مانگەیە، داوا لە هاووڵاتییان دەكەین پەلە بكەن لە گەڕاندنەوەی قەرزەكانیان تا سود مەند بن لەو داشكاندنەی كراوە .
لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، 86 هەزار هاوبەشی كارەبا بوونی هەیە بەسەر جۆرەكانی ماڵان، بازرگانی، میری، كشتوكاڵی، پیشەسازی دابەش بوونە و نزیكەی 78 ملیار دینار قەرزداری حكوومەتن .