بەختیار سەباح -زارى کرمانجى:
لە گوندێکى سنوورى قەزاى ڕواندز، دوو گورگ پەلامارى گەنجێکیاندا، لە کاتى ڕاکردن بۆ ماڵەکەى بەردەبێتەوەو دەستى لە دووجێ دەشکێت .
کەسێکى نزیک لە ماڵباتى گەنجەکە بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند، ”کاتژمێر٢ى شەوى ڕابردوو، لە گوندى دەرگەڵە دوو گورگ پەلامارى گەنجێکیاندا بەناوى (مەتین گەیلان )، لە کاتى ڕاکردن بۆ ماڵەکەى بەردەبێتەوەو دەستى ڕاستى لەدووجێ شکاوە”.
گووتیشى: ” ئەو دوو گورگە لە پێش ماڵى خۆى پەلاماریان داوە، ئەویش رایکردووەو بەربۆتەوە”.
ئاماژەى بەوەشکرد، ئەمساڵ گورگ و بەراز یەکجار زۆر بوونەو دێنە ناو ئاوەدانى، و مەترسییان لەسەر گیانى هاووڵاتییان دروستکردووە”.