مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەرەی فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس، پەیامێکی لە دژی هێرشکردنە سەر ترەمپ بڵاوکردەوە.
ئەمەش دەقی پەیامەکە:
بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەم و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ دەخوازم . هاوخەمم لەگەڵ قوربانیانی ئەم هێرشە تیرۆریستییە و هاوپشتیی خۆمان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەردەبڕین .