شەهلا ڕەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕی گیادەرمان، دەڵێت” لەكاتی وەرگرتنی دەرمانەكان ئاگادار بن و یارمەتی پزیشك بدەن بۆ دیاری كردنی نەخۆشییەكانتان.
د. بەدر سورچی، پزیشكی پسپۆڕی گیادەرمان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” بۆ ئەوەی زیاتر سوودمەندی دەرمانەكان بن بۆ چارەسەری نەخۆشییەكانتان ئەوا لەكاتی سەردانكردنتان بۆ لای پزیشك یارمەتیدەر بن لە دیاریكردنی ئەو گرفتە تەندروستییەی كە هەتانە.
ئەم پزیشكە پسپۆڕە، ئاماژە بە چەند ڕێنماییەك گرنگیش دەكات، لەوانە:
-بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكەت سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكە.
-وریابە و پشكنینەكانت بە تەواوی ئەنجام بدە، هەروەها لەكاتی دەستنیشانكردنی نەخۆشییەكەت یارمەتی پزیشك بدە.
-دەرمانەكان بەگوێرەی ڕاچێتەی پزیشكی و ڕێنماییەكانیش لە دەرمانساز وەربگرە.
-پێویستە دەرمانەكانت ستیكەری پێوەبێت، باڕكۆدەكەی سكان بكە بۆ وەرگرتنی ڕێنمایی زیاتر.
-لە كاتە دیاریكراوەكاندا داودەرمانەكان بخۆ.
-كاریگەرییە لاوەكییەكان بۆ پزیشك یاخود دەرمانساز باس بكە.