زاری كرمانجی-سۆران
بە دابین كردنی بۆڕی و ڕكێشانی تۆڕی ئاو لە كانیاوێكی دیكە بۆ سەرچاوەی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی دانیشتووانی گوندی هەسنان سەربە ناحییەی دیانا چارەسەری كەم ئاوی بۆ دەكرێت.
لەمبارەیەوە فەرزەنگ ئەحمەد لاوكە، بەڕێوەبەری ناحیەی دیانا، بە زاری كرمانجی گووت: ” بەمەبەستی چارەسەر كردنی گرفتی كەمی ئاویان لە ماوەی ڕابردوو لە نزیكەوە سەردانی گوندی هەسنانمان كرد و دوای گفتوگۆ و قسەكردن، بڕیارماندا بە ڕاكێشانی تۆڕی ئاو لە كانیاوێكی دیكە بۆ سەرچاوەی پڕۆژەی ئاوی سەرەكی گوندەكە”.
گووتیشی: ” بە هاوكاری ئیدارەر بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران، لە ئێستادا دەستكراوە بە دانای بۆڕی و گواستنەوەی ئاوەكە بەمەش گرفتی كەم ئاویان چارەسەر دەبێت.