زاری كرمانجی-سۆران
مقەدەم عەدنان عبێد دەروێش، بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەتی شۆفێری لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، بڵاوی كردووەتەوە ” پێوێستە ئەوانەی مۆڵەتی شۆفێری نوێ دەكەنەوە ئەم پێداویستیانەی خوارەوە كە ئاماژەمان پێی كردوون لەگەڵ خۆیان بهێنن”.
-پشكنینی پزیشكی چاو لە ڕۆژانی یەك شەممە تا چوار شەممە هەر چوار ڕۆژ دەكرێت، لەناو هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی مان، بەڵام ئەوانەی لە شارەكانی تر سەردان دەكەن، دەتوانن پشكنینی چاو لە لیژنەی پشكنینی پزیشكی لەگەڵ خۆیان بهێنن.
- پاسپۆرت ئەگەر هەبوو پێویستە بۆ ئەوەی ناوی خاوەنەكەی لە مۆڵەتی شۆفێری و پاسپۆرت وەك یەك بێت.
٤- ئەوانەی زیاتر لە یەك مۆڵەتی شۆفێریان هەیە، بۆ نموونە وەك مۆڵەتی (تایبەت، گشتیی، ماتۆڕسێكل) پێویستە هەموو مۆڵەتەكان لەگەڵ خۆی بهێنێت، بۆ ئەوەی بخرێنە سەر یەك كارت و تەنها ڕسۆماتی یەك مۆڵەتیش بۆیان هەژمار دەكرێت.
٥- دوو وێنەی مامەلات.
بەشێك لە شۆفێران لەكاتی سەردانی كردنیان بۆ نوێكردنەوەی مۆڵەتەكانییان، كارتی نیشتیمانی و ناسنامەو مۆڵەتیی شۆفێری رەسەن یان پێ نییە، بەمەش بە كۆپی مامەڵەكانیان ڕایی ناكرێن و پێویستە مۆڵەت و ناسنامە یان كارتی نیشتیمانی ڕەسەنیان پێبێت.