ئەدیسۆن جۆ گراڤس ویڵسن ئەندامی باڵای لیژنەی كاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ سەرۆككۆماری توركیا نووسیویەتی “نزیكبونەوەت لەبەشار ئەسەد، نزیكبونەوەیە لەمردن”.
ئەو ئەندامەی باڵای لیژنەی كاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران لە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس پەیامێكی بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان نووسیوەو و ئاماژەی بەوەداوە”زۆر نائومێدم بەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بەئاشكرا داوای دیداری بەشار ئەسەد (تاوانباری جەنگ)ی كردووە”.
ئەدیسۆن جۆ زیاتر دەڵێت ” ئاسایی بوونەوە لەگەڵ بەشار ئەسەدی تاوانباری جەنگ، ئاساییبونەوەیە لەگەڵ مردن”.
ئەو ئەندامە باڵایەی لیژنەی كاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە پەیامەكەیدا ئاناژە بە پڕۆژە یاسایەك دەكات و دەڵێت “ئەمەش هۆكارێكی دیكەیەئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا پەلە بكات لەپەسەندكردنی ئەو پڕۆژە یاسایەی كە من پێشنیازم كردووە سەبارەت بە بەرەنگار بوونەوەی ئاساییبونەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ڕژێمی بەشار ئەسەد”.

































































