له خانه‌یه‌كی زیادكردنی به‌ریتانی، پێڵاوه‌كانی ئه‌لفیس بریسلی ئه‌ستێره‌ی گۆرانیی رۆكی جیهانی، به نرخێكی خه‌یاڵی فرۆشرا.
تۆڕی “سی ئێن ئێن”ی ئه‌مه‌ریكیی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ” له خانه‌ی زیادكردنی “هێنری ئه‌لدریج ئاندسۆن”ی به‌ریتانی، پیڵاوەكانی ئه‌فسانه‌ی گۆرانیی رۆكی دنیا “ئه‌لفیس بریسلی” بۆ فرۆشتن نمایش كرا و دواتر بە 152 هه‌زار دۆلار فرۆشرا”.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئه‌م پێڵاوه‌ی له ساڵانی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، له چه‌ند ئاهه‌نگ و كۆنسێرتدا به‌كاری هێناوه، ته‌نانه‌ت له یه‌ك له فیلمهكانیشیدا به‌هه‌مانشێوه ئه‌و پێڵاوه‌ی له پێ كردووه.
پێڵاوه‌كه له پێستی ئاسك دروست كراوه”.
ئه‌لفیس بریسلی كه ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوداری جیهانیی بواری گۆرانیی رۆكه، له ساڵی 1935 له ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه، گۆرانیبێژ و نووسه‌ری تێكست و هاوكات ئه‌كته‌ریش بووه، له ساڵی 1977 كۆچی دوایی كرد. خاوه‌نی 31 فیلم و تۆماركردنی 784 گۆرانییه. له ژیانی هونه‌رییدا هه‌زار و 684 ئاهه‌نگ و كۆنسێرتی ساز كردووه.