زاری كرمانجی-سۆران
بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆ لە نێوان بازگەی (جندیان-بەرزێوە) بووە هۆی شكانی دوو بۆڕی ئاوی خواردنەوەی سەرەكی پڕۆژەی ئاوی سۆران، بە هۆیەوە هەزاران خێزان بێ ئاوبوون.
ئەندازیار تەحسین سەعدوڵلا، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” پێشنیوەڕۆژی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، رووداوێكی هاتووچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل روویداوە، بەڵام یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان كە بارهەڵگرە و باری بلۆكی پێ بووە، لە رێڕەوەكەی لادەدات و دەكەوێتە سەر راگرێكی پڕۆژەی ئاو و وەردەگەڕێت، بەهۆیەوە دوو بۆڕی شەش ئینجی پڕۆژەی ئاوی (بەڕزێوە-سۆران) شكان”.
گووتیشی: ” بەهۆی ڕووداوەكەو شكانی بۆڕییەكان زیاتر لە 2500 خێزانی قەزای ناوەندی سۆران و دەورووبەری بێ ئاو بوونەو تیمەكانمان سەرقاڵی چاككردنەوەن.