شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕی گیادەرمان، بۆ ئەو خانمانەی كیسی هێلكەدان، گرێ، خوێنبەربوون، گرفتی تێكچوونی سوڕی مانگانەیان هەیە، چەند ڕێنماییەك دەخاتەڕوو.
د. بەدر سورچی، پزیشكی پسپۆڕی گیادەرمان، بە زاری كرمانجی راگەیاند” ئافرەتان زۆرجار ڕووبەڕووی گرفتە تەندروستییەكانی وەك تێَكچوونی سوڕی مانگانە، دروستبوونی كیسی هێلكەدان و گرێ، خۆێنبەربوون دەبنەوە، بۆ خۆپاراستن لەوانە و پاككردنەوەی رەحم لە هەوكردن پێش دووگیان بوون، سوود لەم ڕینماییانەی خوارەوە وەربگرن، سەرەتا ئاماژە بە هەندێك خاڵ دەكەین كە زیانبەخشن، لەوانە:
- كێشت زۆر نەبێت
- خواردنت تەندروست بێت و دووربكەوە لە خواردنی ناسروشتی وەك سوركراوە و قووتوونراوەكان.
- دووربكەوە لە خواردنی شیرینی.
- شیر و ماست مەخۆ یان كەم بخۆ.
- نەخواردنی گۆشتی سۆر.
- قاوە، چا و نیسكافە مەخۆرەوە، تەنها چای سەوز بخۆرەوە.
- نەخواردنی تەماتە، مۆز، مزرەمەنییەكان و گەنمە شامی.
لایەنە باشەكان:
-نیو كەوچك چای ڕەشكە لەگەڵ دوو پەرداخ ئاوی شلەتین، كەوچێك هەنگوین، و جۆرێك مێوە، تێكەڵ بكە و هەموو بەیانیەك بخۆرەوە.
-ڕوژانە كاتژمێرێك وەرزش بكە، تایبەت بەیانی زوو یان شەوان.
-شیرینی سروشتی وەك هەنگوین، خورما و میوەكان بخۆ.
-شەوان زوو بخەوە بۆ ئەوەی تێرخەو بیت.
-هەوڵبدە ئارام بیت و كەمتر مێشكت هیلاك بكەیت.
-بەلایەنی كەم هەوڵبدە هەفتەی جارێك یاخود دووجار جگەر، گورچیلكی بەرخ، ماسی، كوارك و هێلكە بخۆ.
-ڕۆژانە خواردنی بڕێك لە چەرەزە نەبرژاوەكانی وەكو باوی، گازۆ، بندەق، گوڵەبەڕۆژە و گوێز.
-هەموو میوەكان بەسوودن تایبەت ترێ، فڕاوڵە، گێلاس، توو، خۆخ، هەنجیر، قەیسی، هەنار و …هتد.
-سەوزەكان بە هەموو جۆرەكانییەوە پێش یاخود دوای نان خواردن بێت.
-نیسك، نۆك و پاقلەكان.
-خواردنەوەی 10 تا 15 پەرداخ ئاو وەك پێویست.