محەممەد مەحموود-رواندز:
بە سازکردنی شەوە ئاهەنگێکی میوزیک و گۆرانی یادی ٤٧ ساڵەی دامەزراندنی تیپی مۆسیقا پاشای گەورە لە رواندز دەکرێتەوە.
لەم بارەیەوە یوسف عومەر، ئەندامی تیپی مۆسیقای پاشای گەورە بە زاری کرمانجی راگەیاند” لە یادی ٤٧ ساڵەی دامەزراندنی تیپی موزیکی پاشای گەورە، بە سپۆنسەری دەزگای سەتەلایتی کوردستان، ئەمشەو کاتژمێر ٩ شەو کۆنسێرتێکی گۆرانی و موزیک، لە هەوارگەی پانکی گەشتیاری (شنگلبانە) لە رواندز ساز دەکرێت، تێیدا چەند بەرهەمێکی گۆرانی ومیوزیک پێشکەش دەکرێن و هاتنیش بۆ هەمووانە ئەوانەی دەیانەوێت بەشداربن لەو یادە دا.