شەهلا رەشید- سۆران
دەزگای خێرخوازی بارزانی، بە هاوبەشی ئاوامیدیكا، دهرمان و هاوكاری پزیشكیان گەیاندە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
د. كامەران مەلا محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران ڕایگەیاند” دەزگای خێرخوازی بارزانی بە هاوكاری كۆمپانیای ئاوامیدیكا، زیاتر لە 23 پاڵێتیان دابینكردووە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران، كە نزیكەی 12 تەن دەرمان و پێداویستی پزیشكی لە خۆدەگرێت”.
ئاشكراشیكرد” هەموو ئەو پێداویستییانەی كە دابینكراون دابەش دەكرێن بەسەر نەخۆشخانەكان و بنكە تەندروستییەكانی قەزا و ناحیەكانی ئیدارەی سۆران، جگە لەوەی كە هاوكارییەكی باشە بۆ هاووڵاتییانمان بەڵكو كارئاسانیشە بۆ بەڕێوەبەرایەتیەكەمان.