زاری كرمانجی-سۆران
ڕۆژی سێ شەممە ٢٠٢٤/٧/٩ ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی کرد لیژنەی باڵای چاکسازیەکانی باج لە عێراق بەسەرۆکایەتی د. عبدالحسێن محمد ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق و علی وعد علاوی بەڕێوەبەری گشتی دەستەی باجەکان لە عێراق و شاندێکی هونەری و تەکنیکی یاوەریان.
لە دیدارێکدا وەزیری دارایی کورتەیەکی لەسەر ڕێکخستنەوەی کەرتی باج و ئەو هەماهەنگی و بەرەوپێشچونانە خستەڕوو کەلەسەرجەم بوارە جیاوازەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی هاتۆتە ئاراوە، پشتیوانی وەزارەتی بۆ چارەسەری کێشەکانی باج لە چوارچێوەی یاساو دەستوور دوپات کردەوە.
لای خۆشیانەوە شاندی حکومەتی عێراق سوپاسی هەڵوێست و بەدەمەوەهاتنی وەزیرو بەڕێوبەرایەتییە گشتیەکانی وەزارەتیان کرد بۆ کارکردنی پێکەوەیی و گەیشتن بە ڕێکەوتن لە چوارچێوەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی سێکتەری باج لە سەرتاسەری عێراق.

































































