زاری كرمانجی-مێرگەسۆر
مقەدەم كاروان میر ئاودەلی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” كاتژمێر پێنجی ئێوارەی دوێنێ، هاووڵاتییەك بەناوی (سەنعان حسێن مەلكۆ) تەمەن 42 ساڵ خاوەنی پێنج منداڵ، لەكاتی مەلەكردن لە ڕووباری ڕێزان لە سنووری قەزای مێرگەسۆر خنكا، تەرمەكەی لە ڕووبار دەرهێنراو ڕەوانەی پزیشكی دادی سۆران كرا”.
گووتیشی: ” ئەمساڵ هەشت ڕووداوی خنكان لە ڕووبارەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بوونیان هەبووە، لەوانە تا ئێستا تەرمی دوو خنكاو نەدۆزراونەتەوەو گەڕان بەردەوامی هەیە.