بەختیار سەباح – زاری کرمانجی:
لە ماوەی یەک مانگدا، زیاتر لە ١٠٠ ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەبووە.
کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: ” لە ماوەی یەک مانگدا، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە سنووری قەزاکانی ڕواندز، چۆمان، سۆران خەلیفان، سیدەکان و مێرگەسۆر، ١١٣ ڕووداوی جۆراوجۆری ئاگرکەوتنەوە هەبووە، بەڵام بەو ڕووداوانە کەس گیانی لەدەست نەداوە”.
گووتیشی : ” هەر لەو ماوەیەدا ٤٠٦ پشکنین بۆ دڵنیابوون، لە مەرجەکانی سەلامەتی بەرگری شارستانی بۆ شوێنە گشتیی و تایبەتەکان و فەرمانگە میرییەکان ئەنجامدراوە”.