ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان، چەند بڕیارێكی لە بەرژوەندی قوتابیان داوە و ئەمانە گرنگترین:
1-زانکۆکان راسپێردران ئامادەکاری بکەن زۆرترین دەرفەتی خوێندن بۆ دەرچووانی 12ی ئامادەیی لە خوێندنی حکوومی برەخسێنن.
2-بەهەمان ڕێژەی ساڵانی ڕابردوو، داشکاندن لە کرێی خوێندنی پاڕاڵێل و ئێواران ئەنجام دەدرێت.
3-سەرجەم زانکۆکان هیچ برە پارەیەک لە بری پێدانی بەشی ناوخۆیی بە قوتابیانی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا) وەرنەگرن.
4- بەمەبەستی کردنەوەی راوندی نوێی خوێندنی باڵا، زانکۆکان راسپێردران ئەوانەی تاکو ئێستا پلانی خوێندنی باڵایان ئامادە نەکردوەو بۆ وەزارەت نەیانناردوە، پێویستە بە زوترین کات پلانەکانیان بۆ کردنەوەی ڕاوندی نوێی خوێندنی باڵاو خوێندنی سپلیت سایت بۆ وەزارەت بەرز بکەنەوە.
5-رێنوێنی گۆڤارە زانستییەکانی زانکۆکانی کوردستانی بە وەرگرتنی چەند تێبینییەک پەسەند کرا، ئامانج لەم ڕێنماییە بۆ زیاتر ڕێکخستنی مەرجەکانی پێدانی مۆڵەتە بە گۆڤاری زانکۆکان و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی گۆڤارەکانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کە بگونجێت لەگەڵ پێوەر و ستانداردەکانی گۆڤارە نێودەوڵەتییەکان.