مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دوای پێنج ڕۆژ لە داخستنی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت لە سنووری قەزای مێرگەسۆر، ئەمڕۆ هاتووچۆ تێدا ئاسایی بووە.
جیهاد تەیب بەرپرسی دەروازەی زێت بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند “ماوەی پێنج ڕۆژ بوو، سنووری دەروازەی نێودەوڵەتی زێت بە هۆی قیرتاوكردنی ڕێگاكەی بە ڕووی هاووڵاتییان داخرابوو، بەڵام لە ئەمڕۆوە هەموو جۆرە هاتووچۆ و جموجۆڵێكی گەشتیاری و بازرگانی ئاسایی بووەتەوە.”
لە ئێستادا زیاتر لە 3 كم ڕێگاكە قیرتاوكراوە و بەشێكی ماوە، بەرپرسی دەروازەی زێت دەڵێ “ئەمە نابێتە گرفت لەبەردەم هاتووچۆی هاووڵاتییان و لە دەمێكی نزیكدا كارەكانی قیرتاوكردن بە كۆتایی دێت .”