زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران دەڵێت: ” بۆ دۆزینەوەی تەرمی دوو خنكاوی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، 11 تیمی سەربە بەڕێوەبەرایەتیمان بەسەر ڕوباری چۆمان و بێخاڵ دابەشكراون دەستیان بە گەڕان كردووە.
مقەدەم كاروان میر ئاودەڵی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” ئەمساڵ 7 كەس لە ڕووبارەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان خنكاون، توانراوە تەرمی پێنج لەو خنكاوانە بدۆزرێتەوە، تەنها دوو خنكاو ماون كە تائێستا گەڕان بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی تەرمەكانیان”.
گووتیشی: ” بۆ دۆزینەوەی تەرمی كچە مێرمنداڵێك لە ڕووباری چۆمان و منداڵێكی دوو ساڵانە، كە لە هاوینەهەواری بێخاڵ خنكا، ئەمڕۆ چوارشەممە هەڵمەتێكی فرەوانی تیمەكانمان لەوانە 9 تیم لە ڕوباری چۆمان و 2 تیم لە روباری بێخاڵ تا دەروازەی گەلی عەلیبەگ، دەستیان كردووە بە گەڕان.