زاری كرمانجی-سۆران
د. دلاوەر خالید ئاژگەیی نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێتی ئەوروپا، بڵاوی كردووەتەوە: ” ماوەیەكە كەسێكی نەفس نزم بە ژمارەكی ساختە، كە ژمارەكە كۆدی ووڵاتی ئەڵمانیاییە بە ناو و وێنەی من، دوور لە هەموو پڕەنسیب و بەهایەكی ئەخلاقی و كۆمەڵایەتی، پەیوەندی بە خەڵك دەكا و بەڵێنی جۆراوجۆریان پێ دەدا بۆ مەرامی پەیداكردنی پارە”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: ” لێرەدا رایدەگەیەنم كە ئەو كەسە هیچ پەیوەندی بە منەوە نییە و لە ئێستادا رێكارەكانی یاساییمان لە رێگەی پۆلیسی ئەوروپی گرتووتە بەر بۆ دۆزینەوەو ڕادەستكردنی بە یاسا.