زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان، رایگەیاند:”چوار تۆمەتبار دەستگیركراو بڕی(١٧) كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری كریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان، ئاماژەشی بەوەدا، لە بەردەوامی هەوڵەكانمان بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان، دوای بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری و پاشان وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، لە ڕێكەوتی ٢٦ـی٥ـی٢٠٢٤ تاكو ٣ی ٧ی ٢٠٢٤ تیمەكانی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیەكەمان لەدوو چالاكیدا توانییان چوار تۆمەتبار كەكاری گواستنەوە و بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر دەكەن دەستگیربكەن.
دووپات لەوەكراوەتەوە، لەم دوو چالاكیەدا بڕی (١٧) كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری كریستاڵ دەستی بەسەردا گیرا، لە ئێستادا هەر چوار تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەكان راگیراون و لەژێر لێكۆلینەوەدان.