پشتیوان كەریم- زاری كرمانجی:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ چوار شەممە، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، دۆلار بەرامبەر بە دینار نرخی دینار ڕووی لە بەرز بونەوە كردووە، هەروەها بەشێك لە دراوەكانی دیكەش بەرامبەر بە دیناری عێڕاقی گۆڕانكاری بەرچاویان بەسەردا هاتووە.
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، هێمای بۆ ئەوەشكرد:” بەرزی و نزمی دۆلار كاریگەری كردۆتە سەر بازاڕ و تا دێت بەهای دراوەکانی دیکە بەرامبەر بە دۆلار بەرزی ونزمی بەخۆیەوە دەبینێت، سەرجەم دراوەكانی دیكەش گۆڕانییان بەسەر داهاتووە .
100 دۆلار بەرامبەر بە 150,000 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە پێنج ملیۆن و 550 هەزار توومەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە بەرامبەر بە سێ ملیۆن و 290 لیرەی توركی مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 108 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 128دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 4,550 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 هەزار توومەن بەرامبەر بە 2,400 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
































































