محەممەد مەحموود- سۆران:
لە چوار چێوەی ئەنجامدانی پڕۆژەحزمەتگوزارییەکان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، شەقام و کۆڵانەکانی گوندەکانی بادلیان ودێڵزیان لە سنووری ناحیەی دیانا کۆنکرێت و قیڕتاو دەکرێن.
شوان موسا، بەڕێوەبەری پڕۆژەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە تەواوی قەزاو ناحیەو گوندو ئاواییەکانی بەردەوامین لە ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، بۆ ئەو مەبەستەش کاری کۆنکرێت و قیڕتاو کردن بۆ چەند شەقام و کۆڵانێکی گوندەکانی دێڵزیان و بادلیان لە ماوەیەکی نزیکدا دەکەوێتە واری جێ بەجێ کردن”.
بەڕێوەبەری پڕۆژەکان لە ئیدارەی سۆران گوتیشی” لەم دوو گوندە لە هەندێ شوێن کاری قیڕتاوکردن دەکرێت و بۆ هەندێ شوێنیش کۆنکرێت بەکار دێت بەپێی رووبەری شەقام و کۆڵانەکان.