مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
هەر پێنج كەسە تووشبووەكەی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان چاكبوونەوە و نەخۆشخانەیان جێ هێشتووە.
دكتۆر سەركار سورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند “پێنج حالهتى تووشبووی تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمار كرابوون، دوو لە هەولێر و سێیان لە سلێمانی، هەر پێنج تووشبووەكە دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی، چاكبوونەوە و بە تەندروستییەكی باش نەخۆشخانەیان جێ هێشت و گەڕانەوە ماڵەوە.”
دكتۆر سەركار ئاشكراشی دەكات لە ئێستادا هیچ تووشبوویەكی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان نییە.