زاری كرمانجی- سۆران :
له سەر پێشنیازی وەزارەتی كاروباری شەهیدانى حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری لێخۆشبوون بۆ گەڕاندنەوەی پارەی مووچەی دوو هەزار كەس لە كەسوكاری شەهیدان و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی دەدرێت.
لەم بارەوە ئەشقی مەلا، بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند ” پێشووتر خوشك و برای شەهید و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی، بە فەرمانێك مووچەیان بۆ بڕابووەوە، بەڵام دوای دەرچوونی یاسای چاكسازی، سەرجەم ئەو مووچانەی كە بەدەر لە یاسا بوون و تەنیا بە فەرمانێك درابوون، هەڵوەشانەوە و بۆ خوشك و برای شەهیدان دوو مووچەی نەما.”
گووتیشی” بە پێی بڕیارەكە ئەوانەی دوای دەرچوونی یاسای چاكسازی مووچەیان وەرگرتووە و بەپێی یاساكە دەبوو پارەكە بگەڕێننەوە، بەڵام وەزارەتی شەهیدان، بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئەوان و پێگەی شەهیدان، پێشنیازیان كرد پارەكەیان لێ وەرنەگیرێتەوە”.
ئاماژەی بەوەش كرد : ” حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، هەموو هەوڵێكی خستووەتە گەڕ بۆ زیاتر خزمەتكردن بە كەس و كار و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان.