زاری كرمانجی-چۆمان
ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی شارەوانی چۆمان، بڵاوی كردەوە: ” وەك سەرۆكایەتی شارەوانی چۆمان، لە دەروازەی شارەكە لە سنوری شارەوانیمان هەستاوین بە ئەنجامدانی پڕۆژەی ڕێكخستنەوەی شەقامەكە بە ئامانجی جوان كردن و دروستكردنی ئاوەڕۆ و چارەسەركردنی شوێنە تێكچووەكان و كۆنكرێتكردنی شۆڵدەری شەقامی گشتی و ڕێكخستنەوەی پیادەڕۆی هاووڵاتییان و پڕكردنەوەی چاڵەكانی شەقامەكە كە گرفتی بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان دروست كردبوو چارەسەر دەبێت”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” كارەكانی ئەو پڕۆژەیە بە گوژمەی 11 یازدە ملیۆن و 600 هەزار دینار، بە ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سۆران، لەسەر پێشینەی سەرۆكایەتی شارەوانی چۆمان ئەنجام دەدرێت.