مەهدی محەممەد – ڕواندز :
بەڕێوەبەرایەتی دروستکردنی دانەوێڵەی هەولێر لە نووسراوێکدا داوا لە بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک دەکات بەزوویی ئاردی ئەم مانگە دابەش بکەن. ئەمڕۆ بەشە ئاردی مانگی شەش گەیشتە بریکارەکانی خۆراک لە شاری ڕواندز، هاوپێچ لەگەڵ بەشە ئاردەکە نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو نێرراوە بۆ تەواوی بریکارەکان، لە نووسراوەکە هاتووە «ئاگادارتان دەکەیتەوە پاش (10) ڕۆژ دوای وەرگرتنی ئاردی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و ئاشەکان بەرپرس نین لە تێکچوونی ئاردەکە بە ڕتوبەت و کەستەک و ئەسپێ، بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما،» داوا لە بریکارەکانیش دەکات ئاگاداری هاووڵاتییان بکەنەوە تا بە زوویی بەشە ئاردی خۆیان وەربگرن، بەر لەوەی خراپ ببێت .