مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕاگەیاند یەكێكی تر لە مێردمنداڵە كۆڵبەرەكانی كورد لەلایەن هێزەكانی پاسدارانی ئێران بریندار كرا.
سینا نادری خەڵكی پاوە، دوێنێ یەكشەممە 7ی تەممووز لە كاتی كۆڵبەری كردن لە سنووری نەوسوودی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران بریندار كرا.
بەگوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ڕووداوەكە، هێزە چەكدارەكانی ئێران سینای تەمەن 18 ساڵانەیان بە چەكی تاپڕ بریندار كردووە.
سینا پێشتریش بە هۆی ڕاوەدوونانی هێزە ئەمنییەكانی ئێران و بەربوونەوەی لە بەرزایییەوە، هەر دوو دەست، سەر و ددانی بە سەختی شكابوو.
هاوكات یەكێكیش بووە لەو منداڵانەی كە بە هۆی شۆڕشی ژینا ئەمینی یەوە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك خراوەتە زیندان.