پشتیوان كەریم – ڕواندز:
لە قەزای ڕواندز تڕۆمپای نوێ بۆ پڕۆژەی ئاوی بێخال دادەنرێن، بەوەش قەزاكە لە بێ ئاوی ڕزگار دەبێت.
قایمقامی قەزای ڕواندز، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: بەمەبەستی چارەسەر كردنی گرفتەكانی پڕۆژەی ئاوی بێخال لە قەزای ڕواندز ئەنجوومەنی وەزیران بە گوژمەی ملیارێك و دووسەد ملیۆن دینار ڕەزامەندی لەسەر دابین كردنی تڕۆمپاكانی پڕۆژەی ئاوی بێخال دا، ئەوەش لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەشێوەی ڕاستەوخۆ جێبەجێ دەكرێت.
ئەحمەد قادر، قایمقامی قەزای ڕواندز، ئاماژەی بەوەشكرد: ماوەیەك بوو تڕۆمپاكان بەهۆی كۆنیان گرفتییان بۆ دابینكردنی ئاو بۆ خەزانەی سەرەكی دروست كردبوو، بە دانانی تڕۆمپای تازە ئەم گرفتە بۆ ماوەیەكی درێژ چارەسەر دەكات، بۆ ئەم مەبەستە سوپاسی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەكەین كە هاوكار و پاڵپشتمان بوون بۆ ئەم پرسە.