ئیبراهیم ئەلسومەیدەعی، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ میدیا عێراقییەكان، ئاماژەی بەوە کرد: ”پەكەكە كردەوەی تاوانکاری دەکات، بەو هۆیەشەوە حکوومەتی عێراق وەکوو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی پۆلێنی کردووە و ئێستاش ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بەپێی هەماهەنگیی نێوان بەغدا و ئەنقەرە بەڕێوە دەچن.“
زیاتر گووتی ” دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، تۆڕێکی پەیوەندیداری بە پەكەكە دەستگیر کردووە، کە بەنیاز بوون كردەوەی تیرۆریستی لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە ئەنجام بدەن”.
جیی باسە هێزەکانی تورکیا ماوەیەكە بەهۆی بوونی چەكدارانی پەكەكە لە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان، ئۆپەراسیۆنێكی چڕیان لە ئاسمان و زەوییەوە دەست پێكردووە. ئەو ڕاوێژکارەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت: ”توركیا بۆ هێرشەكانی بۆ سەر پەكەكە لە سنووری هەرێمی كوردستان، هەماهەنگیی لەگەڵ حکوومەتی عێراقدا هەیە.“