شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕی ئافرەتان، لەم بابەتە تەندروستییەدا ئاماژە بە نیشانەكانی كەمی ڤیتامینەكان دەكات.
د. بنار ئەحمەد، پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری ئافرەتان و منداڵبوون، دەڵێت” چەند نیشانەیەك هەن كە دەبنە هۆی كەمی ئەو ڤیتامینەكان كە لە خوارەوە ئاماژەیان پێدەكەین، لەوانەش:
-Vitamin C لاوازی بەرگری لەش، درەنگ چاكبوونەوەی برین و خوێنبەربوونی پوك.
-Vitamin B12 شەكەتی، لاوازی و سڕبوونی پەلەكان.
-Vitamin B2 هەوكردنی پێست، وشكبوونەوەی دەم و سووتاوەی قوڕگ.
-Vitamin B6 بێتاقەتی و هەوكردنی پێست.
-Vitamin A خراب بینین، وشكبوونی پێست و لاوازی بەرگری جەستە.
-Vitamin K خوێنبەربوونی زۆر، شین بوونەوەی پێست و لاوازی ئێسك.
-Vitamin E لاوازی بەرگری، ئازاری ماسوولكە و كێشەی بینین.
-Vitamin D ناڕێكی باری دەروونی، ئازار لە ماسوولكە و ئێسكەكان.
-Vitamin B9(Folate) كەم خوێنی و شەكەتی.