وەزارەتەكانی پێشمەرگە و بەرگریی عێراق، دەستیان بە ناونووسین كردووە بۆ خولی كۆلێژی سەربازی و مەرجەكانیشیان دیاری كردووە.
لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە “رۆژی شەممە ٦ی تەموزی ٢٠٢٤ وەزارەتی بەرگریی عێراق لە ئاگادارییهکدا، ئاماژەی بەوە کردوە کە هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولی ٨٨ی تەئهیلی هەر پێشمەرگەیەک کە ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە دەتوانێت لەرێگەی یەکەکانی خۆیانەوە پەیوەندی بە ئیدارە و میرەی وەزارەتی پێشمەرگە بکات.”
ئهوهش خراوهته روو كه لە ماوەی (٧٢) کاتژمێردا ناوەکان بەڕێ دەکرێن و ئهمانهی خوارهوه مهرجهكانن:-
١- پێویستە داواخواز دەرچووی کۆلێژی مەدەنی بێت.
٢- تەمەنی لە ٧/١/ ١٩٩٤ بەسەرەوە بێت.
٣- لە پشکنینە پزیشکییەکان دەربچێت.
٤- هەروەها تەواوی ئەو مەرجانەی تێدابێت کە لەکۆلێژە سەربازییەکان پەیرەودەکرێت.