سەردار قازی – زاری كرمانجی:
شۆخان نورەدین، خانمە یاریزانێكی كوردە، یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق و پێشووی یانەی خانمانی هەولێر بووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بە گوێرەی گرێبەستێك ڕوویكردە یانەی هیلال ی سعوودی، و دوێنێ لە یەكەم یارییدا درەوشایەوە.
شۆخان، تەنیا دوای ئەنجامدانی یەك ڕاهێنان لە یاریی یەكەمی یانەكەی بەشداری كرد، توانی چوار گۆڵ (سوپەر هاتریك) تۆمار بكات، سەركردایەتی یانە سعوودییەكە بكات بۆ بردنەوە، یارییە 4-2 لە سوودی هیلال تەواو بوو.
دوای ئەو درەوشانەوەی شۆخان، میدیاكانی سعوودییە كەوتنە پێدا هەڵدانی ئەو خانمە كوردە و بە ئێرلینگ هاڵاندی خانمان نێوزەندیانكرد. بەو چوار گۆڵەی تۆماری كردن ژمارەیەك ڕیكۆردی تۆمار كرد.
توانی ببێتە یەكەم یاریزان لە مێژووی یانەی هیلال، گۆڵ بۆ یانەكە لە خولی سعوودی لەسەر ئاستی خانمان تۆمار بكات لە یاریگەی گەورە.
هەروەها شۆخان نورەدین یەكەم خانمە یاریزانە لە مێژووی یانەی هیلال (سوپەر هاتریك) تۆمار بكات.
بەدەر لەوانەش توانی یەكەم سەركەوتن لە مێژووی یانە سعوودییە لە خولی نایاب تۆمار بكات.