سەرنشینەکانى ناو ئۆتۆمبێلەکە کوردن
زارى کرمانجى:
ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی تەمموزى ٢٠٢٤، ئۆتۆمبێلی خێزانێكی كورد لە رێگەی بەغدا- کەرکوک، لەسەر پردێک کەوتە ناو پڕۆژەی ئاوی قەزای داقوق، بەهۆیەوە ژنێكی تەمەن 76 ساڵ گیانی لەدەستدا.
بە گوێرەی میدیاکانی عێراق، لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا خێزانێکی کوردی تێدا بووە، کە پێکهاتبوون لە باوک و دایک و کوڕێک، بەرەو کەرکوک رۆیشتوون، کە خەڵكی گوندی (حەفتەغار) ی سەر بە قەزای داقوقن، باوک و کوڕەکە توانیویانە خۆیان رزگار بکەن، بەڵام ئافرەتەکە گیانی لەدەستداوە.