مریشک فرۆشێک: لە کێلگە پەلەوەرییەکان بەرهەمهێنانی مریشک کەمبووەتەوە
” هۆکارەکەی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی جوجكە دەگەڕێتەوە”
زاری کرمانجی-سۆران:
نرخی مریشک بە بەردەوامی بەرزدەبێتەوە، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانیش دەڵێت: ”نرخی مریشك بەرزبووەتەوەوهۆكارەكەشی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی جوجكە دەگەڕێتەوە، کە دەخرێتە ناو كێڵگە پەلەوەرییەكان.
محەممەد زرار، مریشک فرۆشێکی قەزای ڕواندزە لەمبارەیەوە بۆ زاری کرمانجی گووتی: ”ئێستە نرخی مریشک گەیشتۆوەتە ٣ هەزارو ٤٠٠ دینار، بەڵام ماوەیەک لەمەوبەر نرخەکەی ٢ هەزار ٧٥٠ دینار بوو، وەک باس دەکرێت هۆکارەکەی ئەوەیە، کە مریشک بۆ خوارووی عێراق دەنێردرێت و لە کێڵگە پەلەوەرییەکانی ئەو سنوورە، بەرهەمهێنانی مریشک کەمبووەتەوە”.
نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان رایگەیاندووە، نرخی مریشك لە كیڵگە پەلەوەرییەكاندا بەرزبووەتەوەو هۆكارەكەشی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی جوجكە دەگەڕێتەوە، کە دەخرێتە كێڵگە پەلەوەرییەكان، هەروەها ساڵانە لەم كاتەدا كە پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە، چەند جۆرێكی ڤایرۆس لە نێو كێڵگە پەلەوەرییەكان بڵاودەبێتەوەو ئەوەش زیان بە خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان دەگەیەنێت، جگە لەوەش یەك كیلۆ مریشك 2600 دینار لەسەر خاوەنی كێڵگەپەلەوەرییەكان دەكەوێت.