شەهلا رەشید- سۆران:
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی رواندز، راگەیاند” نەخۆشخانەكەمان هەموو بەشەكانی تێدایە و هەرووەها داودەرمانەكانیش تا رادەیەكی باش بەردەستن.
سەپان قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی رواندز، بە زاری كرمانجی راگەیاند” لە نەخۆشخانەكەمان بەیانیان راوێژكار هەیە و هەموو بەشەكانیشی تێدانە وەك سۆنەر، ددان، كوتان، هۆڵی لەدایكبوون و …هتد، هەروەها جگە لەمانەش نۆڕینگەی میللی ئێوارانیشی تێدایە كاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆ تا 12ی شەو كراوەیە و بەشی فریاكەوتنیش 24 كاتژمێرە، بەڵام لەڕووی پزیشكیشەوە پسپۆڕمان لە هەموو بوارەكان نییە و ئەوانەی كە هەمانە پسپۆڕی ئافرەتان، پێست و گشتین.
راشیگەیاند” هەروەها داودەرمانەكانیش تا رادەیەكی باش بەردەستن و ئەو ئامێرانەش كە لە نەخۆشخانەكەمان هەن وەك ئامێرەكانی تاقیگە، سۆنەر و تیشك هەموویان باشن، بەڵام لای ئێمە هیچ نەشتەرگەرییەك ئەنجام نادرێت و سەردانی نەخۆشخانەی ئاشتی و لەدایكبوون و منداڵانی سۆران دەكرێت بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكان.