زارى کرمانجى-ڕواندز:
کەمێک پێش ئێستا، مندالێکى تەمەن دوو ساڵ، لە هاوینەهەوارى بێخاڵ خنکا.
سەرچاوەیەک لە بەرگرى شارستانى ڕواندز بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند: ” کەمێک پێش ئێستا، منداڵێکى تەمەن دوو ساڵ بەناوى ( نارین گەیلان) خەڵکى گەڕەکى باداوەى هەولێر، لەژێر پردى هاوینەهەوارى بێخاڵ کەوتە ناو ڕووبارو خنکا”.