مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو برینداربوونی منداڵێكی كۆڵبەری كوردی بە تەقەی هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سنوورەكانی سەردەشت ڕاگەیاند.
محەممەد ئالی تەمەن 15 ساڵ، هەفتەی ڕابردوو لە كاتی كۆڵبەری لە ناوچە سنوورییەكانی سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە لایەن هێزە سنوور پارێزەكانی ئێران ڕاستەوخۆ تەقەی لێ دەكرێت و بە سەختی بریندار دەبێت.”
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ڕووداوەكە بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوی ڕاگەیاند “محەممەد لە پشتەوە گوللەی لێ دراوە و بەر جەرگی كەوتووە و لە سكی هاتووەتە دەر،”
دەشڵێت “تەندروستی زۆر خراپە و تا ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشكدایە.”