بەهۆی دەرچوونی مەسعود پزیشكیان، لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران، بەهای دراوی فەرمی ئەو وڵاتەی بەرامبەر بە دراوەكانی دیكە بەرزكردەوە.
دوێنێ شەممە، ئەنجامی خوولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران ڕاگەیەنرا، كە مەسعود پزیشكیان بووە سەرۆككۆماری ئێران، كە ناوبراو دایكی كوردە و دواین هەڵمەتی هەڵبژاردنیشی لە ڕۆژی پێنجشەممە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بوو، هەر بە كوردی پەیامی بڵاوكردەوە.
لەگەڵ دەرچوونی ئەنجامی هەڵبژاردنەكە، نرخی تومەنی ئێرانی بە ڕێژەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد، هەرچەندە شارەزایانی دراو پێیان وایە، كە بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار تەنها كاریگەری كاتی دەبێت لەسەر دراوەكە، چونكە سیاسەتی گشتیی وڵاتەكە بە تەنها بە بڕیاری ئەو ناگۆڕێت.
دوێنێ شەممە، نرخی تومەن بەرامبەر بە دراوەكانی دیكە ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد، بە جۆرێک بەهای 100 دۆلارى ئەمریکى بەرامبەر بە پێنج ملیۆن و 550 هەزار تومەن بووە بە كاش.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ى تەممووز، بەهاى ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بەرامبەر بە پێنج ملیۆن و ٩٠٠ هەزار تومەنى ئێرانییە.