زاری كرمانجی :
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرەڕای پشووی فەرمی موچەی چەند شوێنێك دابەش دەكرێت .
بەپێی راگەێندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەشێك لە تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیران خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی كە پێكهاتووە لە دوو سەدو سی و یەك ملیار و شەش سەدو پێنج ملیۆن و پێنج سەدو سی و یەك هەزار دینار وەك تەمویلی شایستەی مانگی حوزەیران.
وەزارەتی دارایی، ئاماژەشی بەوەداوە، ئەمڕۆ یەكشەممە، مووچەی هەریەك لە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، زیندانیانی سیاسی، خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان، خانەنشینانی شارستانی و سەربازی دابەش دەكرێت .
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی، لەو هەفتەیە مووچەی وەزارەتەكانی دیكە لە بەغداوە رەوانە دەكرێت و دەست بە دابەش كردنی دەكرێت.