زاری كرمانجی -هەولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ئه‌و رووداوی هاتوچۆیه كرد، كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر شه‌قامی شه‌ست مه‌تری شاری هه‌ولێر روویدا و به هۆیه‌وه 5 خوشك و برا گیانیان له ده‌ستدا.
ده‌قی په‌یامه‌كه
بەڕێزان شوان شێخ ئەحمەد و
بنەماڵەی حاجی موعتەسم حاجی سەعید
بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی گیان لە دەستدانی پێنج کەس لە بنەماڵە بەڕێزەکانتانم بیست بە هۆی ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆ لە ناو شاری هەولێر. پرسە وسەرەخۆشیتان لێ دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم، خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و سەبرو ئارامی بەهەمووان ببەخشێت و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان