شەهلا رەشید- سۆران:
سەرۆكی شارەوانی مەزنێ، راگەیاند، چەند كۆڵانێك لە سنووری شارەوانییەكەمان قیڕتاو دەكرێن، لەگەڵ دروستكردنی پردی دێرانە، بەوەش ئەمساڵ 70%ی كۆڵانەكان قیڕتاو دەكرێن.
ئەندازیار مەنسور عومەر میرخان، سەرۆكی شارەوانی مەزنێ، بە زاری كرمانجی گووت” هەوڵدەدەین خزمەتگوزارییەكان بگەیەنێنە هەموو ئەو شوێنانەی كەم و كوڕیان هەیە و هەروەها ئەو كۆڵانانەی كە قیڕتاو نەكراون یاخود تێكەلەڕێژ كراون ئەوانەش قیڕتاو دەكەین و بە گشتی بۆ ئەمساڵ نزیكەی 70% كۆڵانەكان قیڕتاو دەكرێن.
گووتیشی: هەروەها ئەو شەقامانەی كە دەستمان پێكردوون لە ماوەیەكی نزیكدا تەواو دەبن، لەگەڵ پردی دێرانە كە بە گۆژمەی 612 ملیۆن دینارە و كەمتر لە دوو مانگ تەواوی دەكەین، هەروەها ناو سەنتەری ناحیەش بەشێك لە گۆژمەكەی ڕاستەوخۆ لەلایەن حكوومەت و بەشێكیش لەرێگەی بەڵێندەرایەتیەوە تەرخانكراوە و كۆی گشتی پارەكەی دەكاتە نزیكەی 650 ملیۆن دینار.