زاری كرمانجی-چۆمان
ســـــەرۆكایەتی شـــارەوانی قەزای چۆمان، داوا لە هاووڵاتیانی دانیشتـــووی قەزای چۆمان دەكات، هـیچ كاردانەوەیەكیان نەبـــێت بەرامـــبەر ئـــەو درۆنــــــەی ماوەی دووڕۆژە واتە ڕۆژانی هەینی و شەمممە لە ئاسمانی چۆمان دەبینرێت.
درۆنــــــەكە بەفەرمی مۆڵەتی فڕینی لە لایەنـــی ئەمنییەوە وەرگرتــووە. تەنها بۆ مــەبەســتی ڕوپێوی كردنی ئەندازەیی سنوری شــارەوانی چۆمان كە لە لایەن ستافی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سۆران بە مەبستی دانانی نەخشەی كەرتی بەكار دەهێنرێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” بە پێـــچەوانەی ئەمەوە بەرامبەر هـەر سەرپێچی كارێك ڕێكاری یاسایی دەگیرێتەبەر.