زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی قائیمقامییەتی قەزای ناوەندی سۆران بڵاوی كردووەتەوە ” ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ژێر چاودێری قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران ڕەجەب زبێر، گۆڕانکاری لە لیژنەی ئابووری سۆران كراو کرایە ( لێژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ) بۆ بەدواداچوون لە کاروباری بازاڕ و ئاگادار بوون لە ڕەوشی کاسبکاران و ئاگادار کردنەوەیان لە ڕێنماییەکانی لیژنە، بۆ زیاتر پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتییان.
ئەوەش خراوەتەڕوو ” داواکارین لە هاوشاریان، لەپێناوی سەلامەتی گشتی لە کاتی بینینی هەر سەرپێچیەک (لێژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ) ئاگادار بکەنەوە، بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست .