زاری كرمانجی-سۆران:
بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران لەبارەی دابەشكردنی مووچە زانیاری نوێ بۆ زاری كرمانجی دەخاتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ڕۆژی یەك شەممە7 ی تەممووزی 2024، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان، بە بۆنەی سەری ساڵی كۆچییەوە پشووی فەرمی دەبێت.
لەبارەی پێدانی مووچەوە، سیامەند دەرگەڵەی، بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: بەهۆی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان و كەمئەندامان بەیانی یەك شەممە بانكەكان كراوە دەبن، مووچە دابەش دەكرێت.